
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پەیامێکیان ئاراستەی خەڵكی کوردستان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پیرمام، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد و گفتوگۆکرا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوولا کۆبوونەوەیەکەیان بە ئەرێنی وەسفکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەخێرهاتنی بافڵ تاڵەبانی دەکەم، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و زۆرباشمان کرد، بۆ لێک نزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، پێشکەوتنی زۆر باشمان هەبووە، هیوادارین تیمەکانیش بەو ڕۆحیەتە بتوانن بگەنە پێکهێنانی حکومەت و دڵی خەڵک خۆش بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باشبوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی پەیوەست بە خەڵک قسەمان کرد و ڕێککەوتووین و گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێت. ئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بەزووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنین بۆ خزمەتی گەلەکەمان."
زانیاریی زیاتر: لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوت: "لە نزیکترین کاتتدا دەتبینمەوە"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی ئێرانی ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
27 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک لەناو دەبات