
دیمەنی چەند سەربازێکی دژەتیرۆری عێراق لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتیان لە دۆڵی شای لە باشووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامداو، چەندین حەشارگەی ڕێکخراوی داعشیان کردە ئامانج.
وێنە گەورەکە: دۆڵی شای بە یەکێک لە ناوچە هەرە سەختەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک دادەنرێت. ناوچەکە بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییە سەختەکەیەوە، لەدوای لەدەستدانی شارەکانەوە بووەتە پەناگەیەکی سەرەکی بۆ پاشماوەکانی داعش.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک بە میدیای عێراقی ڕایگەیاند، "هێزێکی دژەتیرۆر، بە پشتیوانیی فڕۆکەی جەنگی، ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانییان لە دۆڵی شای سەر بە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەک حەشارگە تێکشکێنراون کە چەکدارانی ڕێکخراوەکە بۆ جموجوڵ و خۆشاردنەوە بەکاریان دەهێنان."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە هێزەکان ئۆپەراسیۆنەکەیان "بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ زیانێک لە ڕیزەکانیاندا کۆتایی پێهێناوە"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان لە باشووری کەرکووک، بەتایبەتی لە دۆڵی شای و دەوروبەری، بەردەوام دەبن" بە ئامانجی پچڕاندنی هێڵەکانی گواستنەوە و خۆشاردنەوەی چەکدارەکان و سەپاندنی ئاسایشی تەواو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگیی ستراتیژیی ئەم دۆڵە لەوەدایە کە کەرکووک بە چیاکانی حەمرین و هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین دەبەستێتەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ڕێڕەوێکی زیندوو بۆ جموجوڵی تیرۆریستان و ئەنجامدانی هێرشەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە