
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە سەردانێک گەیشتە لەندەن تا لەگەڵ کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی هەینی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەمریکا و ڕووسیا لە ئەلاسکا بەڕێوە بچێت. زێلێنسکی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕ کردوونەتەوە تا وڵاتان گوشار لەسەر ئەمریکا بکەن و ئەویش گوشار لەسەر پووتین بکات.
زانیاریی زیاتر: زێلێنسکی پێشتر لە بەرلین لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ هەمان مەبەست کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی ترەمپ و پووتین بۆ باسکردنی کۆتاییهێنانە بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا. چاوەڕێ دەکرێت ترەمپ پێشنیازی پێدانی زەوی ئۆکراینا بە ڕووسیا بکات لە بەرامبەر وەستانی شەڕەکەدا.
باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و شەڕەکە بەردەوامە. لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەکە، ڕووسیا هێرشەکانی زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە