
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لوبنان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13ـی ئاب، عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەلایەن بەرپرسانی لوبنانەوە پێشوازیی لێکرا. ئەمەش دوای سەردانەکەی بۆ عێراق لە ڕۆژی 11ـی ئاب و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، شێخ نەعیم قاسم، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازیی لە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لە لوبنان."
قاسم لە میانی دیدارەکەدا "دووبارە سوپاسی ئێرانی کرد لەسەر پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ لوبنان و بەرگرییەکەی دژی ئیسرائیل" و جەختیشی لەسەر "پەیوەندییە برایانەکانی نێوان هەردوو گەلی لوبنانی و ئێرانی" کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاریجانی لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆبووەوە. گرنگترین دەستکەوتی سەردانەکە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی هاوبەش بوو بۆ هەماهەنگی لەسەر سنوورەکان. هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، دۆخی غەززە و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەو کەسەی ڕیکلامی بەنزینخانەکەی هەولێری کردووە دەدرێتە دادگا
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەو کەسەی ڕیکلامی بەنزینخانەکەی هەولێری کردووە دەدرێتە دادگا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند