قایمقامی هەولێر: ئەو کەسەی ڕیکلامەکەی کردووە دەدرێتە دادگا و بەنزینخانەکەش دادەخرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕیکلامێک بۆ بەنزینخانەیەک لە هەولێر، بەنزینخانەکە دادەخرێت، ئەو کەسەی ڕیکلامەکەشی کردووە دەدرێتە دادگا.
چیرۆکی سەرەکی: بڵاوبوونەوەی ڕیکلامی بەنزینخانەیەک لە هەولێر، لە ڕیکلامەکە کچە مۆدێلێک بەنزین دەڕێژێت و هەندێ دەستەواژە بەکاردێنێت و بە ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەنزینخانەکەی شاری هەولێری دەبەستێتەوە کە تێیدا سێ کەس کوژران، ئەم ڕیکلامەش، کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەو بەنزینخانەیە ڕیکلامەکەی بۆ کراوە دادەخەین و ئەو کەسەشی ڕیکلامەکەی کردووە دەدەینە دادگا.
لەلایەکی دیکەوە: دوای کاردانەوەکان کچە مۆدێلەکە لە کورتە ڤیدیۆیەک ڕوونکردنەوەی دا کە گوایە ئاگاداری ڕووداوی کوشتنەکە نەبووە، بەڵام ئەم ڕوونکردنەوەی هیچ کاریگەری لەسەر ناڕەزایەتیەکان نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سووریا ڕێگەی بە لاریجانی نەداوە ئاسمانەکەی بۆ چوونە لوبنان بەکاربهێنێت