
دیمەنی دووکەڵی دوای تەقینەوەکە؛ وێنە؛ ڕوانگەی سووری
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەژاند، تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی نزیکی دانیشتووان ڕوویدا و ڕوانگەی سووری دەڵێت، کۆگا و بارەگایەکی گرووپە چەکدارە بیانییەکان بووە و هاوکات لەگەڵ جووڵەی درۆنەکان لە ئاسمانی ناوچەکە، تەقیووەتەوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە حکومەتی نوێی سووریا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگریی دۆخی ئەمنیی، مەترسییەکانی داعش و ناکۆکی گرووپە چەکدارییەکانەوە تا ئێستا وڵاتەکە ئارامی تەواوی بەخۆیەوە نەبینیووە و بەهۆی بۆشایی ئەمنییشەوە ناوەناوە تەقینەوە ڕوودەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دیمەنی ڤیدیۆیی دوای تەقینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دووکەڵێکی گەورە بەرزبووەتەوە و وەک دەردەکەوێت تەقینەوەکە بەهێز و گەورە بووە، و لەناوچەیەکی نزیکی دانیشتووان ڕوویداوە.
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەکە دەڵێت، لەو ناوچە کشتوکاڵییەی ئیدلب کۆگا و بارەگایەکی گرووپە چەکدارە بیانییەکانی لێیە و پێشتریش چەند جارێک تەقینەوە تێیدا ڕوویداوە، دوا تەقینەوەش لەو ناوچەیە 24ـی تەمموز لەناو بارەگایەکی "حیزبی تورکستانی ئیسلامی" ڕوویدا و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە