
وێنەی چەند بەردێکی کانزایی کە یۆرانیۆمی تێدایە
ئاڤا نیوز
یۆرانیۆم کانزایەکی دەگمەنە و قورسترین توخمی سروشتە، لە سروشتدا هەرگیز بە پاکی دەستناکەوێت و پرۆسەی دەرهێنانی لە دۆخە خاوەکەیدا زۆر ئاڵۆز و درێژە، بەجۆرێک دەتوانرێت لە تۆنێک ماددەی خاودا تەنیا چەند کیلۆگرامێک یۆرانیۆم دەست بکەوێت.
وێنە گەورەکە: ماددەیەکی ترسناکە چەکی ئەتۆمی لێ دروست دەکرێت و تایبەمەندییەکانی، نهێنی زۆر لە خۆ دەگرن. گەردیلەكانی 92 گەردیلەیە، ئەم ماددەیە لە كازاخستان و كەنەدا و ئوسترالیا و ئێران و چەند وڵاتێكی ئەفریقاش بەرهەم دەهێنرێت.
تایبەتمەندی یۆرانیۆم چییە؟
یۆرانیۆم دوو تایبەتمەندی نائاسایی هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە تیشکدەرە، بە واتا گەردیلەکانی بە هێواشی شی دەبێتەوە و وزەیەک دەردەکات لە شێوەی تیشکدا. دووەمیشیان ئەوەیە کە گەردیلەکانی توانای لەت بوونیان هەیە، بە واتا دەتوانرێت ئەو گەردیلەیە وا لێبکرێت بتەقێتەوە بۆ دوولەت و ڕێژەیەکی زۆر لە وزە دروست بکات.
بۆ هێندە دەگمەنە؟
یۆرانیۆم وەک کانزایەک چەندین جۆری هەیە، (یۆرانیۆم 235) جۆرە بەناوبانگەکەیەتی کە ڕاستەوخۆ لە وزەی وێستگە ئەتۆمییەکاندا بەکاردەهێنرێت، ئەویش زۆر دەگمەنە و لەناو کیلۆیەک یۆرانیۆم تەنیا 0.72%ـی لەم جۆرەی یۆرانیۆم دەستدەکەوێت.
وزەی ئەتۆم بۆ چی بەکاردێت جگە لە چەکی ئەتۆم؟
وزەی ئەتۆم لە زۆر بواری مەدەنیدا بەکاردەهێنرێت لەوانەش کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، بوارەکانی پزیشکی (وەک پشکنینی جەستە)، کشتووکاڵی (وەک لەناوبردنی مێروە زیانبەخشەکان)، بۆشایی ئاسمانیی (وەک کارپێکردنی کەشتییە ئاسمانییەکان)، دابینکردنی ئاوی پاک (وەک دابینکردنی وزە بۆ وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو).
چەکی ئەتۆم لە چی دروست دەکرێت؟
(یۆرانیۆم 235) لەناو کیلۆیەک یۆرانیۆم ڕێژەکەی تەنیا 0.72%ـە، لەڕێگەی ناوەندەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزدا ئەم ڕێژەیە بۆ 90% بەرزدەکرێتەوە، دواتریش لەگەڵ ماددەی پلۆتۆنیۆم 239 تێکەڵ دەکرێت و ماددەی بڵاوبوونەوە زۆر خێرا دروستدەکەن، چونکە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر وزەی لێ بەرهەم دێت، بەوەش چەکێکی کۆکوژ دروست دەبێت کە توانایەکی وێرانکاری هەیە و لە ئەگەری بەکارهێنانیدا گیانی ملیۆنان کەس دەکاتە قوربانی، هێزی یەک چەکی ئەتۆمیش هاوشێوەی 10 ملیۆن تۆن ماددەی تەقینەوەی کلاسیکییە.
چۆن دروست دەکرێت و بۆچی دروستکردنی وا هێندە قورسە؟
یۆرانیۆم بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە سروشتدا دەست دەکەوێت و هەرگیز بە پاكیش لە سروشتدا دەست ناکەوێت، کرداری دەرهێنانیشی لە دۆخە خاوەکەی زۆر زۆر ئاڵۆز و درێژە، دەتوانرێت لە تەنێک مەوادی خاودا تەنیا چەند کیلۆگرامێک یۆرانیۆممان دەست بکەوێت.
لە پێشدا ماددە خاوەکە ورد دەکرێت و لە بێژنگ دەدرێت، بۆ ئەوەی لە خەوش پاک بکرێتەوە، دوای ئەوە ماددە خاوەکە چەند جارێکی تر زۆر خاوێن دەکرێتەوە، تا ئەنجام ماددەیەک دەست دەکەوێت کە لە قوڕی بریقەدا دەچێت و پێی دەوترێت ''کێکی زەرد'' لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چەند جارێکی دیکە خاوێن بکرێتەوە تا یۆرانیۆمێکی زۆر خاو دەست بکەوێت.
یۆرانیۆم پێویستی بە ڕەخساندنی دۆخێکی قورس هەیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، لەوانەش پلەیەکی گەرمی یەکجار بەرز، فشارێکی گەورە بخرێتەسەر پلازماکەی (دۆخی ماددە کە لە ئایۆن و ئەلیکترۆنە ئازادەکان پێکهاتووە) بۆ ئەوەی ناوکی ئەتۆمی ناچار بکرێت پێکەوە یەکبگرن، لەگەڵ وەبەرهێنان لەم بوارەدا کە پێویستی بە وەبەرهێنانێکی دارایی گەورە هەیە، دابینکردنی کۆی ئەو هۆکارانەش پێکەوە و لە یەک کاتدا قورسە، بۆیە هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم جگە لە لایەنە سیاسییەکەی، پرۆسەیەکی پڕ خەرجیی و تاقەتپڕوکێنیشە.
وزەی یەک کیلۆگرام لە یۆرانیۆم بە ئەندازەی سێ ملیۆن گرام لە خەڵوزە، لە کارگە ئەتۆمییەکاندا، گەردیلە لەت بووەکانی یۆرانیۆم ڕێژەیەکی هێندە زۆر لە گەرما دەردەدەن لەگەڵ پێشکەوتنی کارلێککردنی یەک لە دوای یەکدا، دەشێت ئەو گەرمایە بەکار بهێنرێت بۆ بەگەڕخستنی بزوێنەری تۆربایینی کە لە لای خۆیەوە موەلیدەیەکی کارەبایی بەگەڕ دەخات.
یۆرانیۆم بەراورد بە کانزاکانی تر
یۆرانیۆم قورسترین توخمی سروشتە، پارچەیەکی کورتی ئەستوورییەکەی لە پارچەیەک زیو یان پۆڵا دەچێت، بەڵام بەگوێرەی قەبارەکەی زۆر قورسترە و کێشی ''0.3'' مەترسی سێجا لە یۆرانیۆم لە نیو تەن قورسترە.
توانای لەت بوونی یۆرانیۆم بنەمای هەموو کارگە و وزە ئەتۆمی و چەکە ئەتۆمییەکانە، یۆرانیۆم لە ڕووی کیماییەوە زۆر چالاکە و پارچەیەک یۆرانیۆم بەخستنە بەر هەوا زۆر بە خێرایی ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی ڕەش، بریتییە لە تێکەڵەیەکی دروست بوو لە ئەنجامی یەکگرتنی یۆرانیۆم لەگەڵ ئۆکسجینی ناو هەوادا. هەروەها یۆرانیۆم لەگەڵ توخمەکانی تریشدا یەکدەگرن و تێکەڵەی زۆر گرنگ دروست دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
19 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: تێچووی ڕۆژانەی جەنگ لەگەڵ ئێران 725 ملیۆن دۆلارە
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران لە جەنگەکەدا ونن؟
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەڕەشەی تووند لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات