
دیمەنێک لە کەشتیی یو ئێس ئێس نیمیتز، سەرچاوە: twz.com
ئاڤا نیوز
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس نیمیتز ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن، ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات و تاوەکو ئێستا 13 کەشتی لەو سنوورە جێگیر کردوون، دوو لە کەشتییەکان فڕۆکەهەڵگرن و ئەوانی دیکە هەڵگری موشەکی کرۆزن ئەو مووشەکەی بۆ ئامانجە سەختەکان بەکاردەهێنرێێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیی یو ئێس ئێس نیمیتز کە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لەسەر ئاستی جیهان و وێرانکەرە، ناوەڕاستی هەفتەی گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشتییەکە هاوشان لەگەڵ چوار کەشتی دیکەی جەنگی ئەمریکا لە 16ی ئەم مانگەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت. بڕیار بوو کەشتییەکە لە کەناراوەکانی ڤێتنام لەنگەر بگرێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە ئاراستەکەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕی.
ئەمانەش بزانە:
- کەشتییەکە پێنج هەزار سەرباز کاری لەسەر دەکەن.
- درێژەییەکەی 332 مەترە.
- پانییەکەی 78 مەترە.
- کێشەکەی 100 هەزار تۆنە.
- لە ساڵی 1975 دەستی بە کارکردن کردووە و بە وزەی ئەتۆم کار دەکات.
تواناکانی کەشتییەکە؟
- دەتوانێت نزیکەی 90 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری شەڕ هەڵبگرێت.
- توانای هێرشی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی و هەواڵگری و شەڕی ئەلیکترۆنی هەیە.
- چەندین جۆری مووشەک لەخۆدەگرێت.
- چەندین کەشتیی دیکە و ژێردەریایی هێرشبەری لەگەڵدایە.
- سیستمی بەرگریی پێشکەوتووشی هەیە.
- بەشداری لە چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە لەوانە: شەڕی کەنداو لە ساڵی 1991، شەڕی عێراق لە 2003 و شەڕی ئەفغانستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن