
نمایشکردنی جۆرێکی مووشەکەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
لە شەهابەوە بۆ زولفەقار کە ناوی شمشێری ئیمام عەلی بووە، ئێران زۆر بە وردی کاریکردووە بۆ ناونانی مووشەکەکانی، بەجۆرێک هەر مووشەکێک تەنیا بە ناوەکەی پەیامێک بۆ هاوپەیمانانی و دووژمنەکانی ئێران دەنێرێت.
ئێران لەماوەی نزیکەی 50 ساڵی ڕابردوودا پەرەی بە توانا سەربازییەکانی خۆی دا و چەندین جۆر مووشەکی بەرهەمهێنا، ناوی هەر یەکێک لەو مووشەکانە پەیامێکە بۆ دۆست و دوژمنانی.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ سەختتربوونی جەنگ، مووشەکەکانی ئێران وەک کەرەستەیەکی یەکلاکەرەوەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دادەنرێن، نەوەک تەنیا بە توانایان، بەڵکو بە ناوە سیمبوولییەکانیشیان دەناسرێن.
زۆرجار ئێران لە ناونانی مووشەکەکانی سیمبوولی ئایینی، مێژوویی، ئایدیۆلۆژی بەکاردەهێنێت.
ناوی بەشێکی مووشەکەکان و واتاکانیان:
شەهید حاجی قاسم
مووشەکێکی مەودا مامناوەندە کە دەتوانێت لە دووریی هەزار و 400 کیلۆمەتر ئامانج بپێکێت. لە 20ـی ئابی 2020 پەردەی لەسەر لادراوە.
مووشەکەکە بە ناوی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کراوە کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی 1ـی 2020 لە بەغدا کوژرا.
ئەبو مەهدی
مووشەکێکی جۆری کرووزە، بە ناوی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییەوە کراوە کە لەهەمان ڕۆژدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە بەغدا کوژران.
فاتح 1 و فاتح 2
مووشەکێکی جۆری هایپەر سۆنیکە، لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ناوی لێنراوە، ئەو ناوە لە وشەی عەرەبیی فاتح واتا "ڕزگارکەر" وەرگیراوە.
خەیبەر
جۆرێک مووشەکی مەودا مامناوەندە، ناونانیشی ئاماژەیەکی ئایینییە بۆ بیابانی خەیبەر کە پێش هاتنی ئیسلام لە دەستی جوو بووە، دوای شەڕی خەیبەر لە ساڵی 628ـی زایینی، کەوتە دەست موسڵمانان.
شەهاب
واتا نەیزەک، مووشەکێکی بالیستیکی کورتمەودایە و دەتوانێت تاوەکو دووریی 300 کیلۆمتر ئامانج بپێکێت.
قیام
لە وشەی قیامەتەوە هاتووە، ئەمەش مووشەکێکی بالیستیکی کورتمەودایە، بە مەودای 800 کیلۆمەتر.
زولفەقار
بە ناوی شمشێری ئیمام عەلی نراوە کە مووشەکێکی بالیستیکی کورتمەودایە بە مەودای 700 کیلۆمەتر.
سجیل
ئەم ناوە لە سورەتی فیل لە قورئانەوە وەرگیراوە، واتا بەردێکی قوڕی گڕگرتوو، ئەمە مووشەکێکی بالیستیی تێکشکێنەری کەشتییە و مەوداکەی 700 کیلۆمەترە.
خورمشەهر
بەناوی شاری خورمشەهری ئێرانەوە ناونراوە، شوێنی چەندین شەڕ بووە لە جەنگی عێراق و ئێراندا. ئەمە مووشەکێکی مەودا مامناوەندە بە دوو هەزار کیلۆمەتر.
کەنداوی فارس
مووشەکێکی بالیستیکی تێکشکێنەری کەشتییە و مەودای 300 کیلۆمەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید