پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت

شەیری بکە لە:
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ڕووسیا دووپاتی کردەوە مۆسکۆ پشتیوانی لە مافی ئێران دەکات بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتییانە.

 

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێدەنێتە ڕۆژی نۆیەمەوە، هەردوو وڵات بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتری، ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی کە تاوەکو لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ناوەستن.  

 

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتى بەکاربهێنێت و ڕووسیا ئامادەیە پاڵپشتى تاران بکات.


هاوکات گوتیشی، ئەگەر ئیسرائیل نیگەرانییەکى هەبێت لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە گرژییە بەردەوامەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب، پووتین داوای لە هەردوولا  کرد کە پێکدادانەکانیان ڕابگرن و گوتی، دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ