هەواڵگریی ئەسەد ناوی نوێژخوێنانی لە سەردەمی دەسەڵاتەکەی تۆمارکردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی یەکەم

تۆماری ئەو کەسانەی کە دەزگای هەواڵگریی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ناوی ئەو کەسانەی تێدا نووسیووە کە بۆ نوێژی بەیانی سەردانی مزگەوتیان کردووە
ئاڤا نیوز
ئۆپۆزسیۆنى سووریا دەست بەسەر تۆمارێکدا دەگرێت کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریى سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە ئامادەکراوە و ناوى ئەو کەسانەی تێکدا تۆمارکراوە کە بۆ نوێژى بەیانى چوونەتە مزگەوت.
وێنە گەورەكە: دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد و ڕووخانی حکومەتەکەی لە 8-12-2024، پەردە لەسەر بەشێك لە تاوان و بەڵگەنامە هەواڵگرییەكان و دۆسیە ئەمنییەكانی 53 ساڵی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لادرا، بەتایبەت كەیسی زیندانە نهێنییەكانی سیدنایا و سیخوڕیكردن بەسەر ژیانی تایبەتی هاووڵاتییان و كارمەندانی دەوڵەت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عەرەبییەكان، لەچوارچێوەی زنجیرەی ئاشكراكردنی بەڵگەنامە هەواڵگرییەكان و دۆسییە ئەمنییەکانی حكومەتی ڕووخاوی سووریا، تۆمارێک بەردەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كەوتووە كە لەلایەن هەواڵگریی بەشار ئەسەدەوە ئامادەكراوە و ناوی ئەو كەسانەی تێدایە كە هاتووچۆی مزگەوتیان كردووە، بەتایبەت ئەو گەنجانەی چوونەتە نوێژی بەیانی.
زانیاریی زیاتر: زنجیرەی دۆزینەوەی بەڵگەنامە هەواڵگرییەكانی حكومەتی پێشووی سووریا لە میدیا عەرەبیەكان بە "وێنەكانی قەیسەر" ناونراون، تێیدا ژمارەیەك دۆسیەی تاوانكاری، گەندەڵی و سیخوڕیكردن لەخۆدەگرێت، كە گوزارشت لە دڕندەیی حكومەتی ڕووخاوی سووریا دەكات. لەلایەن ئوسامە عوسمان، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆسیەكانی قەیسەڕ بڵاودەكرێنەوە كە بە یەكێك لە ڕكابەرە سەرسەختەكانی سیستمی حكومڕانی پێشووی سووریا ئەژمار دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە