سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئەمریکاوە: خەڵکی کوردستان ئامادە نییە لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت
- کوردستان
- 27 شوبات

سەرۆکوەزیران بارزانی لە مێزگردەکەدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە ناوەندانی ئەمریکی جەختی کردەوە کە "خەڵکی کوردستان قوربانی زۆری داوە، ئامادە نییە لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت".
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 27-02-2024 لە مێزگردێکی تایبەتدا لە واشنتن، لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە ناوەند و دامەزراوە و پەیمانگەی سیاسەت و هزر و لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی (ثينک تانک) کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە مێزگردەکەدا ئەمانەی گوت:
• عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و پێویستە ڕێز لە دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی بگیرێت و وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
• خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە پێناو مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی داوە و ئامادە نییە لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت.
• هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستوور، کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکات، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمیی و دەستوورییەکانی حکومەتی هەرێم کرد و باسی لە پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی باسی لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ڕێککەوتننامەی شنگال کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە