
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە 24ی ئەم مانگەوە کارەکانی ڕادەگرێت و دەڵێت، ڕايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ، دەوەستێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری مامەڵەی هاووڵاتیان لە دامودەزگا فەرمییەکان تاوەکو دوای پشووی سەری ساڵ ڕادەگیرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، ڕۆژی دووشەممە 23- 12- 2024، کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریارییە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، "لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن و هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بەسەربچێت، وەک (ساڵیانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی) دوای پشووەکانی سەری ساڵ بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە و هیچ کەسێکیش تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت".
لەلایەکی دیکەوە: سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر 25ـی مانگ ببێتە پشوو، ئەوا 24ـی مانگ کۆتا وادە دەبێت و پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکان داهاتیان بگەڕێنەوە گەنجینەکان، بەڵام ئەگەر 25ـی مانگ پشوو نەبێت تاوەکو 31ـی مانگ دەتوانن داهاتیان بگەرێنەوە گەنجینەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک