ئاڤا نیوز
هونەرمەند عەزیز وەیسی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا میدیا باسی نوێترین بەرهەمی خۆی کرد و ڕایگەیاند، "نزیکەی 22 هەزار دۆلاری تێچووە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2024\24\12، هونەرمەند عەزیز وەیسی لە گەشتی هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا میدیادا باسی نوێترین بەرهەمی دوێتی خۆیی کرد، کە لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپدا بڵاوبووەتەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی کورد (سپیدە) گۆرانییەکە گوتراوە.
لێدوانی فەرمی: عەزیز وەیسی ڕایگەیاند، "ئەم ڤیدیۆ کلیپە 22 هەزار دۆلاری تێچووە". عەزیز وەیسی لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەچەند ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە ئەوروپا بەشداری دەکات و دواتر 28ی کانوونی یەکەم دێتەوە هەولێر و لەوێش ئاهەنگ ساز دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی پرسیارێکی شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا کە ئایا "تائێستا بیری لەوەکردووەتەوە سمێڵی بتاشێت"، عەزیزی وەیسی لە وەڵامدا گوتی، "ئەگەر سمێڵم لاببەم، لەوانەیە بە پشتا بکەوم چونکە، سمێڵم هاوسەنگی دەموچاومی ڕاگرتووە". هونەرمەند عەزیز وەیسی لەبارەی سمێڵییەوە دەڵێت، "سمێڵم لۆگۆی منە، ئەگەر لایببەم کەس نامناسێتەوە."
ئەمەش بزانە: عەزیز وەیسی گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو بە شێوازێکی شاد گۆرانی دەڵێت و لە زۆرینەی ڤیدیۆکلیپەکاندا بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت.
لەلایەکی دیکە: هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا ڕۆژانە لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پێشکەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش