چین خولی ئەوینداری بۆ دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری دەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
حکومەتی چین بە ئامانجی بەرنگاربوونەوەی دابەزینی ژمارەی دانیشتووان خولی "ئەوینداری بۆ پەیوەندی خۆشیەویستی" بە ئامانجی هاندانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ وەچەخستنەوە دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: چین ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنیشی دەستی بە کەمپێنێک بۆ هاندانی تاکەکانی کۆمەڵگا بۆ دروستکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی، هاوسەرگیریکردن کردووە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە خێزانەکان منداڵ و وەچەی زیاتر بخەنەوە.
زانیاریی زیاتر: حکوومەتی چین دەستیان بە پروپاگەندەی منداڵبوون کردووە و بە پێدانی 14 هەزار دولار، هانی خێزانەکان دەدەن منداڵی دووەم و زیاتریشیان ببێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزمبوونەوەی گەشەی دانیشتوان و زیاتربوونی ڕێژەی مردن بە بەراورد بە رێژەی لەدایکبوون، ئاستەنگێکی گەورەی لە چین دروست کردووە.
چی روو دەدات: زانکۆکان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان خولی "ئەوینداری" بۆ قوتابیان و ئەندامانی کۆمەڵگا دەکەنەوە، کە تیایدا لە کەمپەینێکی سەرانسەریدا سینگڵەکان بۆ پەیوەندیی خۆشەویستی و هاوسەرگیری و منداڵبوون هان دەدەن، میدیای حکوومەتیش بە شێوەیەکی بەردەوام باس سوودەکانی منداڵبوون دەکات.
لەلایەکی دیکە: وانگ فنگ، شارەزای دیمۆگرافی لە زانکۆی کالیفۆرنیا پێیوایە، بەکارهێنانی ئەم شێوازە وەک شێوازی پەیڕەوکردنی "سەردەمی سیاسەتی یەک منداڵ"ـیە کە لە ساڵی 1980 بۆ ماوەی 35 ساڵ کاری پێکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش