
كەشتی لێكۆڵینەوە پاركەر تایبەت بە ناسا
ئاڤا نیوز
كەشتی لێكۆڵینەوە پاركەر تایبەت بە ناسا خەریكە بە خێراییەكی زۆر لە چینی دەرەوەی خۆر نزیك دەبێتەوە و لە ڕۆژی سەری ساڵدا تەنها 2.6 ملیۆن كیلۆمەتر لەخۆرەوە دوور دەبێت.
وێنە گەورەكە: ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسراو بە 'ناسا' لەوەتەی ساڵی 2018ـەوە كەشتی لێكۆڵینەوە پاركەری هەڵداوەتە بۆشایی ئاسمان كە توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی ئێجگار بەرزی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی ناسا كە لە میدیا جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە، كەشتیەكە پلەی گەرمی نزیكی 1400 پلەی فەهرەنهایتی تیشكی خۆری بەردەكەوێت، كە یەكەم ئامێری درووستكراوی دەستی مرۆڤە توانای بەرگەگرتنی ئەو پلە بەرزەی گەرمی هەبێت و بەخێرایی 430 هەزار میل بەرەو خۆر دەڕوات.
زانیاریی زیاتر: ناردنی كەشتی لێكۆڵەری پاركەر بەرەو خۆر، پڕۆژەیەكی ناسایە كە لەوەتەی ساڵی 2018ـەوە هەڵدراوەتە بۆشایی ئاسمان و تائێستا 21 جار بەدەوری خۆر خولاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاركەر لە ڕۆژی سەری ساڵی نوێدا ڕیكۆردی نزیكترین مەودای لە خۆر تۆماردەكات كە تەنها 2.6 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە نزیك دەبێتەوە. هۆكاری بەرگەگرتنی ئەو پلە گەرمیە بەرزەش لەبەر ئەوەیە كە كەشتیەكە بە كامپۆزیتی كاربۆن بە ئەستووری 5.11 مەتر داپۆشراوە و بەهۆیەوە لە گەرما و تیشكە زیانبارەكانی خۆر كە بەری دەكەوێت، ڕزگاری دەبێت.
بۆچی گرنگە: ناسا پێیوایە بە نزیكبوونەوەی زیاتری پاركەر لە خۆر و سووڕانەوەی بە دەوریدا، زانیاری زۆر گرنگ و تایبەت دەربارەی چۆنیەتی كاركردنی خۆر و چینی دەرەوە و ناوەوەی خۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر زەوی دەردەخات كە ناسینی مرۆڤ دەباتە ئاست و قۆناخێكی بەرزتر.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان