
کارمەندێکی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان کە دیاری و هاوکاری ئاژانسەکە بەسەر منداڵاند دابەش دەکات
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان (یونسێف) ڕایدەگەیێنێت، ئەو منداڵانەی کە لە ناوچەکانی شەر دەژین لەم ساڵدا بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕیوون، بەمەش ساڵی 2024 بووەتە خراپترین ساڵ بۆ منداڵان.
وێنەگەورەکە: بەهۆی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکان، منداڵان لەسەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی برسییەتی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر بوونەتەوە. هەروەها دابڕان لە قوتابخانە یەکێکی دیکەیە لە گرفتانەی تەنگی بە منداڵان هەڵچنیوە لەمساڵدا. بەگوێرەی ئامارەکانیش تەنیا لەم ساڵدا 473 ملیۆن منداڵ لە ناوچەکانی شەڕ ژیان بەسەر دەبەن.
لێدوانی فەرمی: کاترین ڕوسیل، بەڕێوبەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان ڕایگەیاند: "بە هەموو پێوەرەکان ساڵی 2024 یەکێک بوو لە خراپترین ساڵەکان بۆ منداڵان لە مێژووی یونسێف دا کە تۆمارکرابێت لە هەموو ڕوویەکانەوە''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 47.2 ملیۆن منداڵ ئاوارەبوون، لە ساڵی 2024ـيش ئەم ژمارەیە زۆرتربوو. ژمارەی ئەو منداڵانەشی لەمساڵدا بەهۆی شەڕەوە لە خوێندن بێبەش بوون دەگاتە 52 ملیۆن منداڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە