
ئاڤا دیجیتاڵ
لە دوێنێ شەممەوە 13-01-2024 تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024، گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراقەوە سێ بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا کردووەتە ئامانج.
هێرشی گوندی خەزرا لە سووریا
بەپێی راگەیێنراوێکی گرووپی چەکداری "مقاوەمەی ئیسلامی" کە سەر بە حەشدی شەعبییە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی خەزرا لە قووڵایی خاکی سووریادا.
هێرشی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە دێرەزوور
کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوور، ئەو ناوچەیەش هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدایە، یەکێکی دیکەیە لەو شوێنانەی "مقاوەمەی ئیسلامی" هێرشی کردووەتە سەر و دەڵێت: "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانجم گرتووە".
بنکەی خەراب جیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان
جیاواز لە دوو هێرشەکەی دیکە، گرووپە چەکدارەکان بە ژمارەیەک مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی خەراب جیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سنووری شارۆچکەی رمێلان لە ڕۆژئاوای کوردستان.
130 هێرش لە سووریا و عێراق
بەپێی قسەی بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا، لە 17ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووە تاوەکو ئێستا 130 جار هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سووریا و عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەریر دوو لەو شوێنان زۆرترین هێرشیان کراوەتەسەر.
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە لە ساڵی 2014 پێکهێنراوە، دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیش لە سووریا جێگیر کرد، ئێستاش بەرپرسانی واشنتن دەڵێن: "مانەوەی ئەو هێزانە ئامانج لێی ڕاوێژکردنە بە هێزە ناوخۆییەکان و هاوکاریکردنیانە لە هەوڵدان بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش"، ئەمە لەکاتێکدایە بەردەوام داوادەکرێت هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوی لە عێراق بکشێنەوە.
مقاوەمەی ئیسلامی چییە؟
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق یەکێک لە باڵە گەورەکانی حەشدی شەعبییە، خاوەنی 7 گرووپی چەکدارە، گرنگترینیان کەتائیبی ئیمام عەلی، کەتائیبی سەیدولشوهەدا و سەرایای ئەلخوراسانییە. حەشدی شەعبی لە 70 گرووپی جیاواز پێکهاتووە، هەندێکیان پێشتر رێکخراوی سەربەخۆ بوون و لە چالاکیدا بوون، هەندێکی دیکەیان دوای فەتواکەی عەلی سیستانی لە ساڵی 2014دا دروست بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار