ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر سەنتەری ڤیزای بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان کردەوە؛ هاونیشتمانیان لە وادەیەکی کورت ڤیزە وەردەگرن و دەتوانن ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بچنە چین.
بۆچی گرنگە: پێش کردنەوەی سەنتەری ڤیزای چینی لە هەولێر تێچووی وەرگرتنی ڤیزای چین بە لایەنی كەمەوە 500 دۆلاری ئەمریكیی بوو، ئێستا هاونیشتمانیان بە 38 دۆلار دەتوانن ڤیزا وەرگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە سەنتەری ڤیزای چین لە هەولێر کرایەوە و هاونیشتمانیان دەتوانن لە سبەیەوە مامەڵەی وەرگرتنی بکەن.
لێدوانی فەرمی: لیو جون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوز گوتی: کوردستان، هەرێمێکی ئارام و سەقامگیرو گرنگە بۆ چین، حەوت کۆمپانیای گەورەی چینی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن دەمانەوێ ئەو ژمارەیە زیادبکەین.
زانیاریی زیاتر: مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزای چین ڕۆژانی دووشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە دەبێت، لە ماوەی دوو بۆ چوار ڕۆژ هاونیشتمانیان ڤیزاکەیان وەردەگرنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە