
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆ دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندبوو لەم هەفتەیەدا سوودانی دەچێتە ئێران.
وێنە گەورەکە: سوودانی لە سێ هەفتەی ڕابردوودا و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەردانی چەند وڵاتێکی دراوسێی کردووە و لە یەکەمین گەشتی ئەمساڵیش ڕوو لە ئێران دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکەوێت، ئامانجی سەردانەکەش فراوانکردنی پەیوەندیی دووقۆڵییەکانە و تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سوودانی لە سەردانەکەی بۆ ئێران تاوتوێی پرسی گرووپە چەکدارەکان دەکات کە ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەیان هۆشداریی بە عێراق داوە و پرسی دووەمیش، پرسی غازی تورکمانستانە کە عێراق ڕێکەوتنی لەگەڵ ئەو وڵاتە و ئێران کردووە بۆ دابینکردنی غازی تورکمانستان لەڕێگەی ئێرانەوە، پرسی سێیەمیش، دۆخی سووریایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە کردووە، لەوانەش ئوردن و سعوودیە، ئامانجی سەردانەکانیشی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایش و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە ناوچەکە بووە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون