هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 2 کانوونی دووەم

دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکان
ئاڤا نیوز
هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی ئەو هاوکارییە بکرێت، ئەو پێشمەرگانەی خاوەنی هەژماری بانکین، دەتوانن هاوکارییەکە لەڕێگەی 'هەژماری من'ەوە وەربگرن.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی و لۆجیستیی مانگانە هاوکاری دارایی بە سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەدات کە زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی 'هەژماری من' هاوکارییەکە وەردەگرن، تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە با ئاڤای گوت، "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی 12ـی ساڵی 2024 بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت."
ئەمەش بزانە: بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک لە نێوان 289 هەزار بۆ 310 هەزار دینار دەبێت، زیاتر لە 25 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژمارەکانییانەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
41 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا