وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق: گەڕانەوەی لوبنانییەکان بەردەوامە و سووریەکانیش دۆسیەیان نییە
- عێراق
- 4 کانوونی دووەم

ژمارەیەک ئاوارەی سووری لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی لوبنان بەردەوامە و گەڕانەوەی سورییەکانیش تائێستا هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە.
وێنە گەورەکە: دوای لەشکرکێشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەرچەند ناوچەیەکی لوبنان، دەیان هەزار هاووڵاتیی لوبنانی ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون، بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق 22500 هەزار لوبنانی لەماوەی سێ مانگدا هاتوونەتە عێراق.
لێدوانی فەرمی: کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: گواستنەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاریەکانی سووریا کەمێک سستی پێوە دیارە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان نوری ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ دۆسییەیەک لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ ئەو سووریانەی لە سەردەمی بەشار ئەسەد وڵاتەکەیان جێهێشتووە لە و عێراق جێگیر بوون، نەکراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە