پۆلێنكاری حیزبی بۆ قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كورد بەتوندی ڕەت دەكرێتەوە
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم

ڕووفاتەکانی شاڵاوی ئەنفال
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك نووسەر و چالاكوان و ڕێكخراوەكانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد، پۆلێنكاری حیزبی بۆ قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كورد ڕەت دەكەنەوە و نیگەرانی خۆیان بەرامبەر لێدوانێكی بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەردەبڕن.
وێنە گەورەكە: زیا كەریم ئەلساعدی، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە دوو دیداریدا، پۆلینێکی نالۆژیکی بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد کرد، ئەویش بە ناساندنی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال بە شەهیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان بە شەهیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: 26 نووسەر و چالاكوان و ڕێكخراوی داكۆكیکاری جینۆسایدی گەلی كورد ڕایدەگەیێنن: "ئەمجۆرە پۆلێنكارییە وێڕای ئەوەی سووکایەتییەکی گەورەیە بە قوربانییان، هاوکات ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمکردنەوەی بەهای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کە تاوانەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانییەکانی وەك تاوانی جینۆساید ناساندووە".
ڕوونیشی دەكەنەوە، ئەم لێدوانەی زیا كەریم، لە دوای هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانە لە ناوچەی تەل شەیخییەی بیابانی سەماوە، کە ڕووفاتی منداڵی تەمەن یەك مانگی تێدا بوو، دەپرسن؛ چۆن پۆلێنی حیزبی بۆ قوربانییەکی ئەنفالکراوی تەمەن یەك مانگ دەکرێت، كە هیچ واتایێکی ژیان نازانێت.
چی پێویستە بكرێت: ئەو نووسەر و چالاکوانانە داوا دەكەن:
- لیژنەی شەهیدان و قوربانییان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێپێچینەوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بانگهێشتی پەرلەمان بكات.
- پێویستە بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە فەرمی و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی، داوای لێبوردن لە ڕۆحی قوربانییانی جینۆسایدی گەلی کورد بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە