فۆڕمی پێدانی زەوی زیاتر لە 150 هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- کوردستان
- 9 کانوونی دووەم

دیمەنی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن; وێنە - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە قۆناغی کۆتاییدایە و فۆڕمەکانیان ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ساڵی 2024 زیاتر لە 10 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەش کرا، لەم ماوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کار لەسەر ئەوە دەکات ژمارەی ئەو پارچە زەوییانەی دابەش دەکرێن بەرزبکاتەوە و لەماوەی داهاتوو بەلایەنی کەمەوە 50 هەزار پارچەزەوی دیکە دابەش بکات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "وردبینی لە فۆڕمی زیاتر لە 150 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین تەواو بووە، هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە کۆی گشتی 300 بۆ 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین زەوییان پێدەدرێت، ئێستا لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هەزاران پارچە زەوی ئامادەکراون بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە