
ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە جۆری مەلیکە
ئاڤا نیوز
دوای خۆپێشاندان و گردبوونەوەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بیسەرەتاکانی جۆری مەلیکە و شاهین بڕیاردرا دەستبەسەرداگرتنیان بەشێوەیەکی بە كاتی ڕابگیرێت.
لێدوانی فەرمی: سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێی ڕاگەیاندین بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیڕێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە کە ئەمانەن:
1- ڕێوشوێنەكان بە كاتی ڕابگیرێن
2- سیستەمی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ وەك خۆی جێبەجێ بكرێن
3- لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پێكدەهێنرێت
4 - ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوو دەستیان بەسەرداگیرابوو بدرێنەوە خاوەنەكانیان بەمەرجێک تاوانی پێ ئەنجام نەدرابێت.
5-ڕێگری بكرێت لە داخڵكردن و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی كوردستان.
6- یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر هەموو كەس و شۆفێر و ئۆتۆمبێلێكدا وەك خۆی جێبەجێ بكرێت بەبێ جیاوازی.
7- بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت كڕین و فرۆشتن لە پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل بەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە بكرێت تا بڕیاری لیژنەكە دەردەچێت.
8- داوا دەكرێت كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی شارەكانی هەولێر و دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر