ئاڤا نیوز
لیژنەی ئابووری لە قەزای بەردەڕەش بڕیارێکی نوێی لەسەر نرخی گۆشتی سوور دەرکرد، هەر گۆشتفرۆشێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بەدواداچوونی ئاڤا لەسەر نرخی گۆشتی سوور لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای مووسڵ، هاووڵاتییان لە قەزای بەردەڕەش گلەییان گەیاندە قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش لەسەر نرخەکانی گۆشتی سوور، لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی گۆشت بۆ 11 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: بۆتان بۆتانی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2024 لیژنەی ئابووری قائیمقامی قەزای بەردەڕەش، 48 سەردانی ئەنجامداوە بۆ دوکانی گۆشتفرۆشەکان لەو ڕێژەیە 10 گۆشتفرۆش سزا دراون بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان.
زانیاریی زیاتر: لە دوای گلەیی خەڵکی ناوچەکە لە هەرزانی نرخی گۆشت لە ناوچەکانی دیکە و شارەکانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9- 1- 2025 لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی گۆشتی سووری تێکەڵە بۆ 11 هەزار و گۆشتی نەرمە بۆ 13 هەزار دینار، هەر گۆشتفرۆشێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە دووکانەکەی دادەخرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی فەرمی گۆشتی سوور لە پارێزگای هەولێر 16 هەزار و 500 دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر کەمکردنەوەی لە 50٪ گۆمرک لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، نرخی گۆشت لە بازارەکان دابەزی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک