
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی عەزم بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕەتدەکەنەوە. هاوکات هاوپەیمانی عەزم داوای چارەسەری خێرا بۆ کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی مووچە، گفتوگۆی ئەوە کراوە، ئەوەی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات ستەمە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی دۆخەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکان، بەتایبەت لە پرسی مووچەدا، ئەوا لە سەرەتای ئەمساڵدا "هەڵوێستی تووند دەنوێنین تاوەکو دەگاتە کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق".
لێدوانی تایبەت: عارف حەمامی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بوونی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا پێویستییەکی نیشتمانییە و دەکرێت هەموو کێشەیەک بە دانوستان چارەسەر بکرێت، پێشتریش گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر زۆر دۆسیەی هەڵپەسێردراو ئەرێنی بوون و هەموو لایەنەکان پشتگیری لە نزیکبوونەوە و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: عەزام حەمدانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کورد لایەنێکی سەرەکی پرۆسەی سیاسی عێراقە و سەنگی خۆی هەیە، بە هیچ شێوەیەک سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کشانەوەی کورد لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق قبوڵ ناکەن.
ئەمەش بزانە: کورد چەندین پۆستی سیادی و باڵای لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی عێراقدا هەیە، جگە لەوەش خاوەنی 70 کورسی پەرلەمانی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیارییهكان لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە