
تۆمارکردنی گوڕی بوومەلەرزە لەڕێگەی ئامێری ڕێختەرەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەشێكی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەست بە بوومەلەرزە کرا، بەپێی پێشبینی شارەزایانی جیۆلۆجی، ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بوومەلەرزەی زیاتر لە هەرێمی کوردستان هەستی پێبکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان ساڵح، پسپۆڕی جیۆلۆجی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە، چونکە خاڵی بەیەکگەیشتنی هەردوو پلێتی عەرەبی و زاگرۆسی - فارسییە، ئەو پسپۆڕە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی دیكه بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەکات.
وێنە گەورەکە: پلێتی ئەسیوپیا، لە خۆرهەڵاتی ئەفریقاوە کە دەکەوێتە نزیک دەریای ناوەڕاست، بەردەوام لەرینەوە دروست دەکات، هاوکات دەریای ناوەڕاست کە پلێتی عەرەبییە، گوشار دەخاتە سەر پلێتی زاگرۆسی-فارسی، لە ئەنجامی گوشارەکەدا بوومەرلەرزە لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات و هەستی پێدەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو دا نزیکەی شەش بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە و زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون، بەهێزترین بوومەلەرزەی ناوچەکەش لە سەرپێلی زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە پلەی 4.3.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چالاکییەکانی بوومەلەرزە لە ناوچەکە بەردەوام دەبن و پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا بوومەلەرزەی دیکە بە چوار تا پێنج پلە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە مەترسی ڕووخان دروست ناکات، ڕەنگە تەنیا زیانی ماددی هەبێت و درز بۆ خانووەکان دروست بکات.
* لە ناوچەکانی پێنجوێن و هەڵەبجە و خۆرهەڵاتی گەرمیان، بە نزیکەی شەش پلەی ڕێکختەر مەترسیی ڕوودانی بوومەلەرزەی دیکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە