ڕێباز حەملان: وەزارەتی دارایی عێراق نیازی ناردنی مووچەی مانگی 12ی نییە
- بزنس
- 11 کانوونی دووەم
هەوراز گوڵپی و ڕێباز حەملان
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر مووچەی مانگی 12 و هۆکاری خەرجنەکردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەخاتەڕوو و ئاماژە بە ناوەڕۆکی هەردوو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر و بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لەهەمان کاتدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسایی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لەمبارەیەوە ڕێباز حەملان میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا بوو و ڕوونکردنەوە لەسەر هەردوو کۆبوونەوەکە دەدات.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند:
- "وەزارەتی دارایی عێراق نیازی نییە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 خەرج بکات".
- "بۆ مانگی یەکی ساڵی 2025 لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەنێردرێت، سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ بەم شێوەیە دەبن".
- شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ناکەن و پەیامەکان لەڕێگەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەنێردرێن.
- مانگی 5ـی ساڵی 2024 شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوودانی کۆبوونەتەوە و پێیان گوتووە فەرموون ئەوە 100% داهاتی ناوخۆ، "ئێوەش پشکی ئێمە لە بودجە بدەن، گوتوویەتی ناتوانم"، بەڵکو بە شاندی هەرێمی کوردستانی وتبوو "لەسەر وەرگرتنی 50%ـی داهاتی ناوخۆ ڕێککەوتین".
- "دەستمان لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نەشۆریوە و هەوڵەکان بەردەوامن".
- بۆ موازەنەی ساڵی 2026 دەبێت بەگوێرەی نوێترین ئاماری سەرژمێری، پشکی هەرێمی کوردستان 14.1% بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند