
شەدەیەک لیرەی سووری بە دەستی کەسێکەوەیە و هەژمار دەکرێت کە وێنەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریای لەسەرە
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی حكومەتی ئێستای سووریا ڕایدەگەیێنێت، "مەبەستمان بوو لە ساڵی نوێوە مووچەی فەرمانبەران زیاد بكەین، بەڵام تووشی سەرسووڕمان بووین كاتێك زانیمان ژمارەی مووچەخۆرانی وەهمی زۆر لە فەرمانبەرانی فیعلی زیاترە".
وێنە گەورەكە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیانی سووریا، فەرماندەیی ئیدارەی نوێی سووریا بڕیاریدا مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بەڕێژەی 400% زیاد بكات و لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێوە بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەم مەبەستەش هەریەك لە وڵاتانی قەتەر و سعوودیە ئامادەییان دەربڕیوە هاوكاری سووریا بكەن، بەڵام دەركەوتووە هەزاران مووچەخۆری بندیوار لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی سووریادا هەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەبازێد، وەزیری دارایی لە حكومەتی ڕاگوزەری سووریا، بە میدیا فەرمییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە:
- دەبووایە بڕیاری زیادكردنی مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بەڕێژەی 400%، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێوە بچێتە بواری جێبەجێ كردن، بەڵام شۆك بووین كە بینیمان ژمارەیەكی خەیاڵی مووچەخۆری وەهمی لەنێو لیستی كارمەندانی دەوڵەت هەن كە لەگەڵ ژمارەی كارمەندانی فیعلی یەكناگرێتەوە".
- بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بڕی 150 ملیۆن دۆلارمان پێویستە.
- لە چوارچێوەی گەندەڵییەكانی ڕژێمی پێشووی سووریا و لەسەر بنەمای خزمایەتی و نزیكی، هەزاران كەس لە ماڵەكانیان دانیشتوون و مووچەی فەرمانبەری فیعلییان پێدراوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
قاچاخچییهكی كورد سهدان ملیۆن بهرمیل نهوتى ئێران دهفرۆشێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات