
دەروازەی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای سەرەکی دەروازەی کێلێ داخراوە و جووڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنوورە بە تەواوی وەستاوە.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکانی قەزای پشدەر بەردەوامە، بەهۆیەوە جووڵەی بازرگانی لەو سنوورە بە تەواوی پەکی کەوتووە و هیچ بارهەڵگرێکیش ناتوانێت جووڵە بکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەزیز، بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین، بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەماوەی پێنج کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 20 سانتیمەتر بەفر لە مەرزی کێلێ باریوە و ئەمەش بووەتە هۆی داخستنی ڕێگاکە بەڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکاندا.
بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: ماوەی سێ مانگە هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کۆمپانیایە تەرخان نەکراوە کە ئەرکی خاوێنکردنەوەی دەروازەکەی لە ئەستۆیە، ئەمەش بووەتە هۆی داخستنی دەروازەکە بەڕووی هاتوچۆی بازرگانیدا.
باکگراوند: دەروازەی کێلێ دەروازەیەکی سنوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر کەرستەی بیناسازی و ماددەی پاککەرەوە و چەندین جۆر کەلوپەلی دیکە ئاڵوگۆڕ دەکەن لەگەڵ بوونی هاتووچۆی گەشتیاریش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک