
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودییە دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وڵاتان پەیوەست بە پرسی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەکە درێژەپێدەری ئەو کۆبوونەوەی 14-11-2024یە کە لە عەقەبەی ئوردن لەسەر هەمان بابەت بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی کرا. بەڵام کۆبوونەوەکەی ئەمجارە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە دەبێت، هەریەک لە وڵاتانی (تورکیا، ئیمارات، قەتەر،کوێت، بەحرەین و عوممان) تیایدا بەشدار دەبن. چاوەڕێ دەکرێت عێراق، لوبنان، ئوردن، مسڕ، ئەمریکا، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەشداری بکەن.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەی لە کاتێکدایە کە پرسی مانەوەی چەکدارانی هەسەدە لە نێوان تورکیا و وڵاتانی ڕژئاوا ماوەتەوە. پرسێکی گرنگی بابەتی کۆبوونەوەکان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، سکرتێری گشتیی جی سی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوان دەکرێت تورکیا جارێکی دیکە جەخت لەوە بکاتەوە کە نایەوێت هەسەدە سوود لە دۆخی سووریا وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات