
ئاڤا دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومەتی عێراق کۆبووەوە. بەشێکی کۆبوونەوەکانی تایبەت بوون بە باسی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکان، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەری کێشەکان، بەتایبەت پرسی بودجە.
دوو رۆژە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و ئەمڕۆ، لەگەڵ د. عهبدولەتيف ڕهشيد، سهرۆكکۆمارى عێراق و حهيدهر عهبادى، سهرۆكى هاوپهيمانيى نهسر و فالح فهيياز، سهرۆكى دهستهى حهشدى شهعبى و موحسین مهندهلاوى، جێگرى يهكهمى سهرۆكى ئهنجوومهنى نوێنهرانی عێراق کۆبووەوە.
بۆچی گرنگە: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت پرسی بودجە و مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و گرفتە کارگێڕییەکان.
زانیاری زیاتر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فهياز، سهرۆكى دهستهى حهشدى شهعبى، جەختی لە ههڕهشه و مهترسييهكانى تيرۆر و هێرش و پهلامارهكانى داعش بۆ سهر هێزه چهكدارهكان و هێزه ئهمنييهكانى عێراق و هاووڵاتييان کردەوە و بە مەترسییەکی رژد ناوی برد. بەپێویستیشیان زانی یەکگرتووبن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو مەترسی و هەڕەشانە ببنەوە.
بەتەنیشت ئەم هەواڵەوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ئەم مانگە بڕی 615 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام هێشتا بڕیارە و پارەکە نەخراوەتە سەر حسابی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت "هەر کاتێک پارەکە گەیشتە سەر حسابەکەمان، ئەوکاتە دەتوانین بڵێین بەغدا پارەی ناردووە".
باکگراوند: ناوەڕاستی ئەیلوولی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و ماراسۆنی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەستپێکرد. لەو کۆبوونەوانەدا سەرۆکوەزیران بارزانی بە راشکاویی هەڵوێست و نیەتپاکیی هەرێمی کوردستانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە بەرپرسانی عێراق راگەیاند و داوای لێکردن، بەهیچ بیانوویەک بودجە و قووتی فەرمانبەران تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان نەکرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە