هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن

شەیری بکە لە:
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی نەینەوا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆرست لە پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیێنێت، لەنێویاندا دوو ئافرەتی تێدایە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی 2025-08-22، لە ڕاگەیێنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق بڵاوی کردەوە: بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگریی، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، حەوت تیرۆرستیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، کە دووانیان ئافرەت بوون. 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر حەوت تیرۆریستەکە بەگوێرەی بڕگەی یەک لە ماددەی چواری یاسای تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بە شێوەیەکی یاسایی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ