یونامی نیگەرانە لە تووندوتیژییەکانی سلێمانی

شەیری بکە لە:
یونامی نیگەرانە لە تووندوتیژییەکانی سلێمانی

دیمەنی ڕووداوەکەی لالەزار و لۆگۆی یونامی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی)، نیگەرانی قوڵی خۆی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی دەربڕی.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی ڕووبەڕووی هێزی چەکداری لاهووری شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بوونەوە لە لالەزار و دوای سێ کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادانی قورس، لاهووری شێخ جەنگی و براکانی دەستگیر کران و چەندین کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یونامی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە کوژراو و بریندارانی پێکدادانەکە دەربڕی و لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە، دان بەخۆیان بگرن و خۆیان لە هەر کارێک بەدوور بگرن کە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە، ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و ڕێکاری دادوەریی پاک و دادپەروەرانە دەستەبەر بکەن کە لەگەڵ بڕگەکانی دەستووردا بگونجێت."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ