وەزارەتەکانی پەروەردە و گواستنەوە لەبارەی ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆچوونی جیاوازیان هەیە

شەیری بکە لە:
وەزارەتەکانی پەروەردە و گواستنەوە لەبارەی ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆچوونی جیاوازیان هەیە

دیمەنی هۆڵێکی تاقیکردنەوەی پۆلی 12. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سبەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکەن، لەسەر ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکان وەزارەتەکانی گواستنەوە و پەروەردە بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکردن، وەزارەتی پەوەردە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە دەکات و چەند کاتژمێرێک هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێت.

لێدوانی فەرمی: نورەددین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت، "لە تاقیکردنەوەکانی سبەی شەممە و ڕۆژانی دواتر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستن، بەمەبەستی ڕێگری لە گزیکردن."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا بەفەرمی لەڕێگەی نووسراوەوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە داوامان لێنەکراوە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرین، هەرکاتێک داوامان لێکرا، کۆمپانیاکان ئاگادار دەکەینەوە هێڵەکان بوەستێنن."

باکگراوند: لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، 96 هەزار و 572 قوتابی لەبەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بەشدار دەبن، لە 2025-08-23 دەستپێدەکات و ڕۆژی 2025-09-08 کۆتایی دێت. 

شەیری بکە لە: