ترەمپ: کۆکردنەوەی زێلینسکی و پووتین لەسەر یەک مێز وەک تێکەڵکردنی زەیت و سرکە وایە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: کۆکردنەوەی زێلینسکی و پووتین لەسەر یەک مێز وەک تێکەڵکردنی زەیت و سرکە وایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی پووتین و زێلینسکی بە کارێکی قورس دەزانێت و دەڵێت وەک تێکەڵکردنی زەیت و سرکە وایە.

وێنە گەورەکە: ترەمپ سوورە لە کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێش ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی بێت و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت هەردوو وڵاتەکە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤۆڵۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، کارێکی ئەوەندە سەختە کە لە تێکەڵکردنی زەیت و سرکە دەچێت.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ترەمپ، پووتین و زێلینسکی پێکەوە هەڵناکەن، دەڵێت، "سەیر دەکەم بزانین ئاخۆ پێویست دەکات لە کۆبوونەوەی نێوان پووتین و زێلینسکی ئامادە بم یان نا." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: