عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت

شەیری بکە لە:
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت

دیمەنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە سەردانی ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن و لە ڕێگەی نۆرەی ئەلیکترۆنیی پێشوەختەوە تابلۆی نوێ بۆ بارهەڵگرەکانیان ببەستن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-08-22، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، ڕایگەیاند،  دەست بە چاپکردنی تابلۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کردووە لە ڕێگەی نۆرەی ئەلیکترۆنیی پێشوەختەوە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن، بە مەبەستی بەستنی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان.

ئەمەش بزانە: پێشتر لە 2025-06-21، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی داوای لە خاوەن ئۆتۆمبێلی تەکسی کرد، سەردانی بنکەکانی تۆمار بکەن بۆ دانانی تابلۆی نوێی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ