هەسەدە لەبارەی بەنداوی تشرین هۆشداریی دەدات: خەریکە هەرەس دەهێنێت
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە بنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
هەسەدە هۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو یان هەرەسهێنانى بەنداوی تشرین دەدات، بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 12-1-2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیێنراوێکی سەبارەت بە خراپی دۆخی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و هۆشداری دا لەتەقینەوەی بەنداوەکە بەهۆی هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت:
- بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، زیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە، هێرشەکان مەترسی جددییان لەسەر هەرەسهێنانى بەنداوەکە دروستکردووە.
- لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە چەکدارەکان، تورکیاش بە چڕی بۆردوومانی ژمارەیەک گوندی سنووری کۆبانێ دەکات کە شوێنێ نیشەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنین.
لەلایەکی دیکەوە: رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-شەهبا، ڕاپۆرتێکی لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان لەدژی ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو تا هەشتی مانگی 1ـی 2025، بەهۆی هێرش و پێکدادانەکانەوە زیاتر لە 90 هاووڵاتی کوژراون کە ژن و منداڵیشی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە