ئاڤا نیوز
لە کەمپی زانکۆی دهۆک ژمارەیەک سەگی بێلانە پەلاماری قوتابیەکی کچ دەدەن، کچەکەش ڕادەکات و بە زەحمەت لە دەستیان دەردەچێت.
وێنە گەورەکە: دیاردەی زیادبوونی سەگی بێلانە لە شەقام و كۆڵانەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، چەند ساڵێکە بەردەوامە، سەرەڕای كردنەوەی چەندین شەڵتەری تایبەت بە بەخێوكردنی سەگە بێلانەكان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ژمارەیان کەم بکرێتەوە و مەترسی پەلاماردانیان بنبڕ بکرێت.
گرتەی ڤیدیۆیی: وەك لە دیمەنەكان دەردەكەوێت ژمارەیەكی زۆر سەگی بێلانە کەوتوونەتە گیانی كچە قوتابییەك و هەوڵدەدەن پەلاماری بدەن، بەڵام بە هەرجۆرێک بێت خۆی لێیان دەرباز دەكات.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاڤا، سەگە بێلانەكان هەر لەنێو بەشە ناوخۆییەكە بڵاوبوونەتەوە و مەترسیان بۆ سەر كچە قوتابییەكان درووستكردووە.
چارەسەرەکان: هەوراز گوڵپی لە شاشەی ئاڤا میدیاوە داوا لە شارەوانییەکان و لایەنی پەیوەندیدار دەکات هەرچی زووە ئەو گرفتە چارەسەربکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی ساڵ و نیوێکە پرۆسەی کۆکردنەوەی ئاژەڵی بێلانە دەستیپێکردووە، ئەمەش وایکردووە حاڵەتەکانی گەستن و پەلاماردانی لە سنووری هەولێر 47% کەم بکات، هەر لەو ماوەیەشدا نزیکەی 13 هەزار سەگی بێڵانە کۆکراونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە.
ئەمەش بزانە: لە شێڵتەری سنووری سلێمانی نزیکەی هەزار سەگ کۆکراونەتەوە، لە دهۆکیش کارەکانی تەواوکردنی شەڵتەری کۆکردنەوەی سەگ بەرەو کۆتایی دەڕوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک