
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت لە کاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیران بارزانی، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی بارزانی لە ئەمریکاوە پەیامێک لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە و بەپێویستی دەزانێت دەستوور ناوبژیوان بێت.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسمان کۆبووەوە، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی نووسیویەتی "بە دۆستانی کۆنگرێسم گوت پێویستە دەستووری عێراق ناوبژیوانی خاک بێت، ئەوەی لایەنەکان لە ساڵی 2005ـدا واژۆیان لەسەر کردووە". ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "ناکۆکییەکانمان بەرهەمی لاوەکی جێبەجێنەکردنی دەستوورە؛ با ڕەگی کێشەکە چارەسەر بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی بە جیا لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە