پیشەوەرانی کەلار گلەیی لەو بڕە پارەیە دەکەن کە ساڵانە لێیان وەردەگیرێت
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

دیمەنی شاری کەلار - وێنەی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی کەلار گلەییان لەو بڕە پارەیە هەیە کە وەک ساڵانەی دوکانەکانیان بە شارەوانیی دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار بۆ هەر مەترێک زەوی شەش هەزار دینار لە پیشەوەرەکان وەردەگیرێت و ئەمەش نیگەرانیی پیشەوەرانیی ناوچەکەی لێ کەوتووەتەوە، هاوکات دوکانی بەشێکیان لەلایەن شارەوانیی کەلارەوە بە زەبری هێز دادەخرێت و تاوەکو ساڵانەکانیان بە شارەوانی نەداوە، ڕێگەیان پێ نەدراوە بیکەنەوە.
داواکاری خەڵک: پیشەورانی کەلار پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە، گلەییان لەو بڕە پارەیە هەیە و دەڵێن: ئەو پارەیەی لێمان وەردەگیرێت زۆرە و داوا دەکەین ئەو کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانمان بکەین.
لێدوانی فەرمی: پیشەوەرێک کە دوکانەکەی 80 مەترە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردوو تەنها 24 هەزارمان داوە، بەڵام ئێستا دەبێت ساڵانە 480 هەزار دینار بە شارەوانی بدەین.
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ناوچەی پیشەسازیی هەولێر، ئەوانەی مۆڵەتی ژووری بازرگانییان هەیە بۆ هەر مەترێک بڕی شەش هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، هاوکات پرۆژە پیشەسازییەکان بڕی چوار هەزار دەدەن بۆ هەر مەترێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک