وێنەی مزگەوتی گوڵپ
ئاڤا دیجیتاڵ
هیدایەت دوای کاوڵکردنی گوندەکەیان، جارێکی دیکە لە گوڵپ ناژیت، بەڵکو هەندێکجار دەچێتەوە گوندەکەیان و یادگاریی منداڵی دێتەوە یاد.
هیدایەت، خەڵکی گوندی گوڵپە، هاتووەتەوە بۆ زێدەکەی و دەڵێت: ڕۆژی هەینییە و من بۆ ئەوە هاتوومەتەوە کە جەوێک بگۆڕم و یادەوەرییەکانی ئەو سەردەمەشم بیربێتەوە، هەروەها نوێژی هەینی لەو مزگەوتە خنجیلانەی خۆمان بکەم و یادەوەریی زۆرم لە گوندەکەمان هەیە.
پێشتر گوڵپ 450 خێزانی تێدا دەژیا، قەیسەری و قوتابخانە و مزگەوتیشی تێدابووە، جاران دەیانگوت ئاو و ئاوەدانی، ئەم گوندە هەردووکیانی هەبوو، بەڵام ڕژێمی لەناوچووی بەعس لەدوای ساڵی 1978ـەوە هەموو ئەمانەی لەناوبرد، دوای 45 ساڵ لە چۆڵی و بێدەنگی ئێستا مزگەوتێک سەرچاوەی ئاوەدانیە.
مزگەوتەکە لە رۆژانی هەینی دەبێتە جێگەی کۆبوونەوەی بەشێک لە گوڵپیەکان کە ئێستا لە شاردا دەژین.
سوبحان فەیروز، هاونیشتمانییەکە دەڵێت: گوندی گوڵپ و مزگەوتەکەی هەموومانی کۆکردووەتەوە، ئەمە جیاوازی تێدانییە، منێکی گەچێنەیی مامۆستایەکی نارنجڵەیی کەسێکی دەرەمەڕی کەسێک یان لەشوێنەکانی دیکەوە دێنە ئێرە، لێرە ڕۆژانی هەینی کۆدەبینەوە. من بۆ خۆم مەگەر زۆربەی ڕۆژانی هەینی ئیشێک زەرورەتێک شتێک بێتە پێشەوە یان لە هەڵەبجەدا نەبم، ئەگینا جاری وا هەبووە لە سلێمانیشبووم گەڕاومەتەوە بۆ ئەوەی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکەدا بکەم.
شێوازی وتاردانی مامۆستای مزگەوتەکە کە بەشێوەزاری هەورامییە و خۆشەویستی بۆ زێد و دانیشتووانەکەیان بۆ نوێژی هەیینی دەگەڕێنێتەوە.
کەمال ئەمین، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکەیە دەڵێت: مرۆڤ شوێنی باو و باپیرانی پێ خۆشە، حەزدەکات ئاوەدان بێ و دێتەوە ئاوەدانی دەکات، سەردانێکی ئێرە دەکات، دووەمیشیان بریتییە لەوەی کە ئەم خەڵکی هەورامانە بەشێوەیەکی گشتی ڕوو لەخودان، دینی ئیسلامیان پێخۆشە، حەزدەکەن بەردەوام کاروبارەکانی بە یاسا و بە دین و شەرعی خودا بەڕێوەببرێت.
گوندی گوڵپ یەکێک بووە لە گوندە گەورە و پڕ دانیشتووانەکانی هەورامان کە 1500 کەسی تێدا ژیاوە، گوڵپ دەکەوێتە خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی بیارەیە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ناوی دۆزینەوەی كار فێڵ لە خەڵك دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
46 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ ئاڤا: لەگەڵ ئێران نزیکین لە ڕێککەوتن