
گردبوونەوەی دانیشتووانی چوار ناوچەی سنووری سلێمانی و هەولێر
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی چوار ناوچەی سنووری نێوان سلێمانی و هەولێر گردبوونەتەوە و ڕێگە نادەن شوفێری بارهەڵگرەکان بارەکانیان لەنێوان هەولێر و سلێمانی ئاڵوگۆڕ بکەن، بەشێکی دانیشتووانی ئەو ناوچانە لەگەڵ سەرۆکی یەکەی ئیداری لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک.
چیرۆکی سەرەکی: ناوچەکانی خدران، بنگرد، کانی وەتمان و تەق تەق ڕێگەیان بەڕووی تێپەڕبوونی بارهەڵگری نەوت، کانزا و کاڵاکانی دیکە داخستووە پێداگرن لەسەر ئەوەی نابێت بارهەڵگران بەوێدا بارەکانیان بگوازنەوە و لەنێوان پارێزگاکاندا ئاڵوگۆڕی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەو ڕێگەیانە چوار هێڵی سەرەکی هەولێر، ڕانیە، کۆیە و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە ناوەندێکی گرنگی بازرگانییە لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق، ماوە ماوە بەهۆی خراپی ڕێگەکان دانیشتووانی ئەو ناوچانە ڕێگە بەڕووی تێپەڕبوونی بارگەڵگرەکان دادەخەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بەرپرسانی یەکەی ئیداری ناوچەکە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکە لەکۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک و ڕێگەکان بکەنەوە، تاوەکو ئەم ساتە دانیشتووانی پێداگرن لەسەر داخستنی ڕێگەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە