
بیرێکی ئاو
ئاڤا نیوز
بە سیستمێکی زیرەک کە لەڕێگەی مۆبایل و ئەپلیکەیشنێکەوە کار دەکات، کارکردنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە پێنج هەزار و 400 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق سیستمێكی ئەلیكترۆنی پێشکەتوو کە دەتوانێت تەواوی داتاکانی پەیوەیست بە بیرەکانی ئاو بخوێنێتەوە، جێبەجێ دەکرێت و لە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆژەکەش لە تەواوی ناوچەکان جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای راگەیاند: لەڕێگەی سیستمەکەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی تەواوی بیرەکان بکرێت، تەنانەت دەتوانرێت نامەی دەنگی بنێردرێتە نێو بیرەکە و چاودێری چڕیش بکرێت، هاوکات کاتژمێرەکانی کارکردنی بیرەکە، ڕێژەی دەرهێنانی ئاو، ڕێژەی کلۆر، کارپێکردن و کوژاندنەوەی بیرەکە ئاشکرا دەکات.
زانیاریی زیاتر: یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەو سیستمە ئەوەیە: بەرهەمهێنانی ئاوی بیرەکەت پێ دەڵێت لە ماوەی ڕابردوو، هاوکات لە ئەگەری دابەزینی ئاستی ئاوی بیرەکە، ئاگاری دەدات لەوەی بەرهەمهێنانی ئاو کەم دەبێتەوە و پێویستە بۆری زیاتر بخرێتە نێو زەوییەوە تاوەکو بتوانێت ئاو ڕابکێشێت.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەمدا و وەک هەڵسەنگاندن، سیستمەکە بۆ 14 بیری ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی هەولێر، سۆران و كۆیە جێبەجێ كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک