وتەبێژی حکومەت: ڕێككەوتنی سوودانی و كۆمپانیای بی پی پێشێلكاریی دەستوورە
- بزنس
- 16 کانوونی دووەم

پێشەوا هەورامانی- وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و كۆمپانیای بی پیی بەڕیتانی سەبارەت بە نەوتی كەركووك بە پێشێلكاریی دەستوور وەسف دەكات و دەڵێ دەبوو هەرێمی كوردستانیش لایەنێك بێت لە ڕێككەوتنەكە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق،ڕۆژی سێشەممە 14-1-2025 لە لەندەن، بە ئامادەبوونی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (بی پی) واژۆ کرا سەبارەت بە بەرنامەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری گەشەپێدانی تەواوی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک، ئەمە ناڕەزایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی سەبارەت بە ئەوەی كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان هیچ بەڵێنێكیان بە شاندی باڵای هەرێمی كوردستانداوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەگشتی ئەوان لەو كۆبوونەوانەدا گوێ دەگرن و ڕاپۆرتی خۆیان دەنووسن و پاشان دەیدەنە باڵیۆزخانەکانیان لە بەغدا، بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەكان پەیامەكانی هەرێمی كوردستان بگەیێننە حكومەتی عێراق.
پێشەوا هەورامانی گووتیشی:
- كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان تێگەیشتنی تەواویان هەیە بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
- ئامادەكاریی كراوە بۆ ئەوەی پێش 20ی مانگ لیستی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بنێردرێت.
- ئەوەی كە دەگوترێت شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا تەنیا دەنگۆیە.
- دەبوو هەرێمی كوردستان لایەنێك بێت لە ڕێككەوتنی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و كۆمپانیای بی پی بەڕیتانی، ئەمەش یەكێكی دیكەیە لەو پێشێلكارییە دەستووریانەی كە بەرامبەر هەرێمی كوردستان كرا، كارەكە بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان كرا، بەپێی ماددەی 140 ئەم ناوچانە ناوچەی جێناكۆك و كێشە لەسەرن، دەستوور ئەمەی یەكلاكردووەتەوە كە هیچ لایەنێك بۆی نییە بە شێوەیەكی سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی تێیاندا ئەنجام بدات، بەڵام كە كرا ئەمەش پێشێلكارییەكی دیكەی دەستوورییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە