
دیمەنی دوو کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوونی بۆ كەیسێكی گرنگ كردووە و دەركەوتووە بەشێك لەو كۆمپانیایانەی كرێكاری بیانی دەهێنن بۆ هەرێمی كوردستان تێوەگلاون لە تاوانە ڕێكخراوەكان و لە ماوەی ساڵێكدا نۆ كۆمپانیا دراونەتە دادگا.
وێنە گەورەكە: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە خشتەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی كەوتۆتە دەست، دەركەوتووە نزیكەی 30 كارمەندی بیانی بوونەتە قوربانی جۆرێك لە جۆرەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤ، بەهۆی ئەوەی بەشێكیان دووچاری كاركردنی بەزۆرەملێ هاتوون و بەشێكیان بۆ بازرگانی سێكسی بەكارهێندراون.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا چاوپێكەوتنی لەگەڵ زیاتر لە دووهەزار و 300 كارمەندی بیانی لە هەرێمی كوردستاندا كردووە، دەركەوتووە 30 لەو كرێكارانە ڕووبەڕووی كاری سوغرە یاخود بازرگانی سێكسی بوونەتەوە، لەسەر ئەو كەیسەش 9 كۆمپانیا دراونەتە دادگە و 33 تۆمەتباریش دەستگیركراون و دۆسیەكانیان هێشتا لە قۆناغی لێكۆڵینەوە دایە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی هەشت لەو كرێكارە بیانیانەی دووچاری گێچەڵی سێكسی هاتوون ڕەوانەی خانەی داڵدەدانی ئافرەتان كراون و 10 لە كرێكارەكانیش دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان كراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک