
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ (HRM) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا حکومەتی عێراق تۆمەتبار دەکات بە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەدرێژایی ساڵی 2024.
وێنە گەورەکە: سەبارەت بەمافەکانی مرۆڤ لە 100 وڵات لە جیهاندا، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە لە 546 لاپەڕە پێکهاتووە و چەندین لاپەڕەی تەرخانکراوە بە پێداچوونەوە بە پراکتیکەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: سارە سنبر، لێکۆڵەری عێراقی لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند:
- دەسەڵاتدارانی عێراق سوورن لەسەر پەسەندکردنی چەندین یاسا کە ئازادیی عێراقییەکان سنووردار دەکات، هاوکات سزای لەسێدارەدان زیادی کردووە و دەنگی ئۆپۆزسیۆنیش بەردەوام سەرکوت دەکرێت".
- لە ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ هاتووە، ئەگەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێت، ئەوە بە گەورەترین پێشێلکاری لەسەر مافەکانی ئافرهتان و کچان دادەنرێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر کراون.
ئەمەش بزانە: هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ڕێگە بە کچانی تەمەن نۆ ساڵ دەدات بە فەرمی پڕۆسەی هاوسەرگیری بکەن، هاوکات زۆربەی ئەو پارێزبهندییانهى پهیوهستن به مافی ئافرەتان لە جیابوونهوه و میراتى لا دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکست بێنێت کارەسات دروست دەبێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت