ئاڤا نیوز
تورکیا بە درۆن بارەگای تەڤگەری ئازادی کوردستان لە کەلار بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە کەسێک دەکوژرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەلار بیسترا، دەنگە گەورەکە بەئامانجگرتنی خانووێک بوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە گەڕەکی شەهیدان.
زانیارییە بەدەستهاووەکان: پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەلار دەڵێت، ئەو خانووەی هێرشی کراوەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادیی کوردستان بوو، بەهۆیەوە کەسێک کە خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکە گیانی لە دەست داوە.
زانیاریی زیاتر: تەڤگەری ئازادی ڕێکخراوێکی نزیک لە پەکەکەیە، پێشتر چەکداران و ئەندامانی پەکەکە هاتووچۆی خانووەکەیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: شەهاب ئەحمەد، قایمقامی کەلار بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشتر تەڤگەری ئازادی بەفەرمی داوای وەرگرتنی مۆڵەتی بۆ کردنەوەی بارەگا نەکردووە، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبستین و وەک گوتەبێژی تەڤگەرەکە دەیڵێت بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکیان لە کەرلار.
قایمقامی کەلار ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسەی کوژراوە خەریکی پڕکردنەوەی تانکی ئاو بووە لە سەربان، بەهۆی هێرشەکەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و بەشێکی تەرمەکەی سووتاوە، بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
باکگراوند: ماوەیەکە تورکیا هێرشەکانی لە سنووری سلێمانی چڕکردوونەتەوە، بەوهۆیەوە تاوەکو ئیستا زیاتر لە 150 گوند چۆڵکراون. لە دوایین پێشهاتدا مانگی تەمووزی ڕابردوو تورکیا هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و سێ کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی گیانیان لە دەست دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە