
نمایشی سەربازی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لەبەغدای پایتەخت، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و لەبەرامبەر خواستە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عێراق ناچار دەبێت گرووپی چەکداریی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی " هەڵبوەشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە، ئەگەرچی چەندجارێک ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکەن.
زانیاریی زیاتر: وێڕای ئەوەی بەرەی مقاوەمە چەند جارێک هەڵویستی خۆی لەوبارەیەوە ڕاگەیاندووە و باسی لەوەکردووە کە هەڵوەشاندنەوەیان ئەستەمە، بەڵام قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەت و لایەنە سیاسییەکان گۆڕانکاری دەهێنێتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: یاسر ئەسکەندەر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: حکومەت دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، چەکەکانی دەست هێزەکانی بەرەی مقاوەمە وەک هەنگاوی یەکەم سنووردار بکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئەگەرەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی ترەمپ و ئیدارەکەی هەڵوێستیان دەبێت بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە، ئەمەش ڕەنگە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووداوی جیاوازی لێبکەوێتەوە.
ئەمەش بزانە: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، یەکێکن لەو گرووپانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی حکومەتن و چالاکییان هەیە، ئەو گرووپە لە ژێر کاریگەریی ئێرانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوێکی تایبەتمەند: ژمارەی منداڵانی بێ دایباب لە عێراق زیادی کردووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە